Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 11:49

هێڵی ئاسنین لە هەرێمی كوردستان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%

بۆ بەرجەستەکردنی پرۆژەی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان، شاندێکی باڵای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە سەردانێکی فەرمی لە وڵاتی ئیسپانیایە و ھەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەست پێ دەکات.

ئەمڕۆ دووشەم دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری لە وڵاتی ئیسپانیا دەستی بەکارەکانی خۆی کرد بۆ بەرجەستەکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەرێمی کوردستان.

لە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە کە خۆی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی بەهای ئابووری پرۆژەکە دەبینێتەوە و ساڵی رابردوو بەئەنجام گەیشت، ئێستا وەزارەت سەرقاڵی پلانی ئامادەکردنی دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیە، لەو چوارچێوەیەشدا شاندی وەزارەت بەھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیای (کۆنسڵترانس)ی ئیسپانی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ قۆناغەکانی دواتری پرۆژەکە ھەر لە دیزاین و دروستکردنی پێکهاتە جیاوازەکانی پرۆژەکە.

ھەر ئەمڕۆ شاندی وەزارەت سەردانی پێگەی گرووپی کۆمپانیاکانی ستادلەری کرد لە شاری ڤالێنسیا لە وڵاتی ئیسپانیا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هەڵسەنگاندن بکات بۆ پرۆسەی دروستکردن و بەستنی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی فارگۆنە جیاوازەکانی هێڵی شەمەندەفەر.

سەردانەکە چەند رۆژێک دەخایەنێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ بەرجەستەکردنی پڕۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاسنی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجام دەدرێت، لەم چوارچێوەیەشدا شاندەکەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن چاوی بە وەزیری بازرگانی حکوومەتی ئیسپانیا دەکەوێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.