شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی كرد لە سبەی سێشەمەوە پلەكانی گەرما لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەرز ببنەوە.
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لە سبەی سێشەممەوە پلەی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە 3 پلە بۆ 7 پلە بەرز دەبێتەوە .
ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێ لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی تری بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی كوردستان بگڕێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.