Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:24

بۆ نەخۆشخانەیەك لە هەرێمی كوردستان 130 كارمەند دادەمەزرێن

کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستی ئاشكرای كرد، لە دوای سەردانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵەبجە، بڕیاردرا 130 كارمەندی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی بیارە دابمەزرێن.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕاگەیاند: لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێم بە بڕی یەک ملیار دینار ئامێر و پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بیارە تەرخان کرا، هەروەها 130 کارمەندی تەندروستی بۆ دامەزرێنرا.

راشیگەیاند: جگە لەوە، کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین بە بڕی 385 ملیۆن و سەنتەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مەمک و هەرس و گەدە بە 500 ملیۆن بەردەست کرا، جگە لە ئامبولانس و ئامێرە ستراتیژییە پزیشکییەکان و ئامێرەکانی دیکە کە بە هەمووی 7 ملیار دیناری تێدەچێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە لەپێشترین ئەرک دەزانێت و لەمڕووەوە خزمەتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.