ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی شاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەم خشتەی كارەبای مۆلیدەكانی لە شارەكە بڵاو كردەوە.
ئەنجوومەنەكە رایگەیاند: بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان لە رۆژە ئاساییەكاندا كارەبای مۆلیدەكان لە كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ دەدرێتەوە تاكو 8ی بەیانی رۆژی دواتر دەبێت.
راشیگەیاند: بەڵام بۆ رۆژە پشووەكان (هەینی و شەممە) كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ دەست پێ دەكات تاكو 6ی بەیانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.