سهرۆك مهسعود بارزانی، پهیامێكی بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی دەستپێكردنی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهی سهرۆك بارزانییدا هاتووه،بەناوی خودای گەورە و میهرەبان، لە شەشەمین ساڵیادی دەستپێكردنی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای بەردەوامی و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
سهرۆك بارزانی دهشڵێت، دەستپێكردنی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس پێویستییەكی زۆر گرینگ بوو بۆ دووان لەگەڵ رای گشتی عەرەبی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی، و دروستكردنی پردی گفتوگۆ و پێكەوژیان لەنێوان گەلاندا بەمەبەستی خزمەتكردنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی. هەروەها گەیاندنی وێنەی راستەقینەی ئەو پێشكەوتنانەی كە لە هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و ئابووری و ئاوەدانكردنەوە و سیاسیدا هاتوونەتە كایەوە و رەگداكوتینی كولتووری لێبوردەیی و قبووڵكردنی یەكتر.
سهرۆك بارزانی ئاماژهی بهوهش داوه، بەم بۆنەیەوە هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم شانبەشان لەگەڵ ئەو كاروانە پێشكەوتننانەی كە لە بوارە جیاجیاكانی راگەیاندن روودەدەن بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری برایەتی و لێبوردەیی و رەتكردنەوەی توندوتیژی و رق و كینە كە هەموو ئەمانە ئامانجەكانی خەڵكی كوردستانن كە ئاواتەخوازن بۆ ئازادی و رزگاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.