سهرۆك مهسعود بارزانی پهیامێكی له پەنجا و چوارەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهی سهرۆك بارزانییدا هاتووه، بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان،ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چینوتوێژەکانی كوردستان بوو لە بەرانبەر ستەم و زۆرداریی دەستەڵاتدارانی عێراق. بەرهەمی ئەو خەباتە تۆكمەیە بوو كە لەپێناو گەڕاندنەوەی ماف و مسۆگەركردنی دیموكراسی و شەراكەت و پێكەوەژیان دەستی پێكرد و حكوومەتی ئەوكاتی عێراقی ناچار كرد دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت.
سهرۆك بارزانی رایدهگهێنێت، لە پەنجا و چوارەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بە مافەكانی قوربانییەكی بێهەژماری داوە و لەڕێگەی چەسپاندنی دۆزە ڕەواكەیدا لە خەبات و تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.