ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر پهیامێكی به بۆنهی ساڵیادی ڕێككهوتنامهی 11ی ئادار و ڕزگاركردنی شاری ههولێربڵاوكردهوه.
له پهیامهكهی نێچیرڤان بارزانییدا هاتووه، بەبۆنەى تێپەڕبوونى (54) ساڵ بەسەر ڕێككەوتنامەى 11ى ئازارى 1970 و (33)ەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شارى هەولێر، شاری ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیان، پیرۆزبایی گەرمى خۆمان ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان و خەڵکى شارى هەولێری هەردەم سەربەرز و خۆڕاگر دەکەین.
ئومێد خۆشناو دهشڵێت، لەم دوو یادە مەزن و پڕشکۆیەدا، وەک پارێزگای هەولێر و سەرجەم یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکانی، دووپاتی دهكهینهوه لە پێناوی خزمەتکردنی زیاترى شارەکەمان و هاوڵاتییانی لە هەوڵ و كۆشش بهردهوام دەبین و ئامانجەكانی شۆڕش و ڕاپەرین و بەرهەمی چەندین ساڵەى خەبات و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلەکەمان، دەكەین بە هەوێنی كاركردنمان لە پێناو بەدیهێنانی ئاواتەكانی گەلەکەمان و دابینكرنی ژیانێكی شایستە و بەختەوەر بۆیان.
له كۆتاییدا پارێزگاری ههولێر رایدهگهێنێت،دووبارە بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی ڕێککەوتنامەى 11ی ئازار و ڕاپەڕین و ڕزگاركردنی شارى هەولێر، سڵاو و درودیش بۆ گیانى پاکى شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کورد و کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.