بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند كە دوێنێ شەممە ئاگری لە كۆگاكەی ناوچەی پیشەسازی باكور بەردابوو.
ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوێنێ شەممە ڕێکەوتی 9/3/2024 ئاگرێک کەوتەوە لە کۆگای کۆمپانیای (دیکۆراس) لە ناوچەی پیشەسازی باکوری شاری هەولێر و بووە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی و سوتانی تەواوی کۆگاکە.
بڵاویشی كردەوە: دوای ڕووداوەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کرا و لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هۆکاری سوتانی ئەم کۆگایە شۆرتی کارەبا نەبووە و بەڵکو بە مەبەست کەسێک ئەم تاوانەی ئەنجامداوە.
هەروەها بڵاوی كردەوە: دوای بەدواداچوونی ورد و زیاتری تیمەکانمان، توانیمان ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا بکەین کە هەڵساوە بە سوتاندی ئەم کۆگایە.
ئاماژەی بەوەش دا: بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (ف، ح، ع)مان دەستگیر کرد، تۆمەتباری ناو هاتوو لە لێکۆڵێنەوەکان دانی بە تاوانەکەی داناوە.
ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییان كرد کە هەمێشە هاوکار و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.