Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 13:20

پەیامی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەم پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت.

مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاند: لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە كە نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بكات و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە بەڵگەی شەرعی لە هەرێمی كوردستان مانگ بینراوە و بەمەش سبەی دووشەم یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.