Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 15:43

وەزیری ئەوقاف: مانگ بە بەڵگەی شەرعی بینراوە و سبەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە

کوردستان TV
100%

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم لە هەرێمی كوردستان بەڵگەی شەرعی مانگ بە بینراوە و بەمەش سبەی دووشەم یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەم رێكەوتی 10/3/2024 لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانمان لە پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ دیاریكردنی یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز كۆبووەوە.

راشیگەیاند: دوای پڕۆسەیەكی وردی چاودێریكردن، دەركەوت كە مانگ بە بەڵگەی شەرعی بینراوە، بۆیە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە پشتبەستن بە بەڵگە شەرعییەكان رایدەگەیەنێت كە سبەی دووشەم 11/3/2024 یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت لە هەرێمی كوردستان.

هەروەها رایگەیاند: لێرەوە بەبۆنەی دەستپێكی مانگی رەمەزانی پیرۆز جوانترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و كوردستان دەكەین، خوای گەورە و میهرەبان ئەم مانگە پڕ لە خێر و رەحمەت و خواپەرستییە بكاتە مایەی ئارامی دڵمان و هێنانی خۆشی و ئاسوودەیی بۆ كۆی مرۆڤایەتی.

وەزیری ئەوقاف لە كۆتایی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سوپاسی سەرجەم هێزەكانی ئارامی و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم ئەو هێزانەی كرد كە شەو و رۆژیان خستۆتە سەریەك بۆ هێنانەكایەی ئارامی و تەناهی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.