Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 15:38

كۆمیسیۆن وادەی تۆماركردنی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكات

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ یەكشەم بە فەرمی وادەیەكی بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد.

كۆمیسیۆن لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: لە رۆژی چوارشەم رێكەوتی 13/3/2024 دەرگەی تۆماركردنی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێتەوە.

راشیگەیاند: دەرگەی تۆماركردن تا رۆژی هەینی رێكەوتی 22/3/2024 بەردەوام دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی 3ی ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەفەرمی مەڕسوومی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی واژۆ كرد كە تێیدا رۆژی 10/6/2024ی دیاری كرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.