فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشەممە، 11ی ئاداری 2024، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
راشیدهگهیهنن، پشووەکە لە ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە؛ کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ڕۆژی سێشەممە، 12ی ئاداری 2024، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.