ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.3.10، بەئامادەبوونی د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محهمهەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ژمارهیهك له بهرپرسانی پهروهرده و لایهنی پهیوهندیدار، قوتابخانەی دارەبەنی بنەڕەتی 12 پۆلی تێکەڵاو لە گوندی دارەبەنى سنوورى پارێزگاى هەولێر کرایەوە.
دوای کردنەوەی قوتابخانەکە و بە سەرکردنەوەی هۆڵ و بەشەکانی قوتابخانەکە، دەستخۆشی لە ستافى سەرپەرشتیار و ئەندازیارانى پڕۆژەکە کرا بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان بەشێوەیەکى ڕێک و پێک و تۆکمە و بە دیزانێکى سەردەمیانە و دابینکردنی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە، هەوەها دەستخۆشى لە سەرجەم ئەو خێرخوازان کرا کە هەمیشە لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگای هەولێر بەشێکی گرنگ بوونە لەگەیاندنى خزمەتگوزارییە مرۆییەکان.
جێگەى باسە، قوتابخانەی 12 پۆلی بنەڕەتى گوندی دارەبەن، کە لەسەر ڕووبەرى زیاتر لە 300 مەتر2 دروستکراوە، بەڕووى نزیکە 600 قوتابى دانیشتوانى گوندەکە کراوەتەوە و وەک ئەرکێکی نیشتمانی و دەستباربوونى حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن خێرخوازێک دروستکراوە، کە جگە لە دروستکردنى ئەم قوتابخانەیە چەندین قوتابخانەى دیکە لە ساڵى ڕابردوودا لەلایەن بەشێکى زۆرى وەبەرهێنەران و خێرخوازانى شارى هەولێر دروستکراوە و بۆ ئەمساڵیش لە بەرنامەدایە چەندین قوتابخانەى تر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دروستبکرێت و نۆژەنبکرێتەوە.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.