Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 12:02

ئه‌گه‌ری نمه‌ باران بارین هه‌یه‌

کوردستان TV
100%


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی3ی2024، ئاسمان به‌ گشتی نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت، له‌ سه‌نته‌ری سلێمانی و به‌ شێك له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری شاری دهۆك و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ هه‌ندێ كاتدا نمه‌ بارانی كورت خایه‌ن هه‌یه‌. 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی دووشه‌م 11ی3ی2024، ئاسمان به‌ گشتی نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت، له‌ كاته‌كانی به‌ یانی له‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه‌ جیاجیا ئه‌گه‌ری نمه‌ باران بارین هه‌یه‌. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17

سلێمانی : 17

دهۆک : 15  
 
زاخۆ  : 16   
    
هەڵەبجە : 17

کەرکوک : 20

سۆران :14

حاجی ئۆمەران: 7

گەرمیان: 22

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.