هونه‌رمه‌ند شێرزاد حه‌یده‌ری: په‌یمانگاكان له كوردستان ،بۆته پێگه‌یه‌كی زۆر پیرۆز بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند
هونه‌رمه‌ند شێرزاد حه‌یده‌ری:له‌سه‌رده‌ستی هونه‌رمه‌ند(زرارمحه‌مه‌د مسته‌فا) ئه‌لف و بێی موزیك فێربووم
هونه‌رمه‌ند شێرزاد ئه‌كرم حه‌یده‌ری ناسراو به (شێرزاد حه‌یده‌ری) یه‌كێك له ژنیاره به‌توانه‌كانی كوردستان ده‌ستپێكی هونه‌رییه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تیپی موزیكی پاشای گه‌وره له شاری رواندز كاتێ له 1-7-1977 یه‌كێك ده‌بێت له‌ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی تیپی موزیكی پاشای گه‌وره ئه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین تیپی موزیكی ناوداری كوردستان عێراق كاری كردوه وه‌كو تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره، تیپی مۆسیقای سلێمانی ، تیپی سه‌مفۆنیای نیشتمانی عێراق ، گروپی موزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كان ، ئۆركێسترای كوردستان تیڤی ،گورپی موزیكی په‌یمانگای هونه‌ر جوانه‌كانی هه‌ولێر ..چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌ی هه‌یه ئێمه بۆ زیاتر ئاشانا بوون به چالاكییه‌كانی له نزیكه‌وه وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تی ڤی به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه.
*سه‌ره‌تا بابزانین ده‌سپێكی هونه‌رمه‌ند شێرزاد حه‌یده‌ری چۆن ده‌ستی پێكرد؟
- ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له رابردوو بده‌ینه‌وه له رووی هونه‌رییه‌وه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان زۆر گرنگی به‌هونه‌ر نه‌ده‌دا به‌ڵكو زۆر جاریش به‌چاوێكی سووك سه‌یری هونه‌ریان ده‌كرد، ئێمه‌ش تاكێكی ناو ئه‌و كۆمه‌لگه‌یه‌ین بۆیه بۆمنێك له ته‌مه‌نی منداڵیم ئه‌سته‌م بوو كاری موزیك بكه‌م به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌مان كه له بنه‌ماڵه‌ی (حیده‌رییه‌كان) نین، باوكم به (ئه‌كه‌رم حیده‌ری) ناسرابوو،تاراده‌یه‌كی زۆر باش حه‌زی له بواری رۆشنبیری هونه‌ر بووهه‌ر بۆ یه ئه‌وهاوكارم بوو ، كاتێ باوكم له سه‌ره‌تای حه‌فتاییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی (هه‌ریر) بوو ئه‌و كات له‌و شارۆچكه‌یه خوولێكی هونه‌ری موزیكی كرده‌وه ئه‌وه ده‌رفه‌تێكی زۆر باش بوو بۆمنێك چونكه هه‌رله‌و خووله‌وه حه‌زو و ئاره‌زووم بۆ موزیك ده‌ستی پێكرد به‌تایبه‌تی بۆ ئامێری كه‌مان.
دوای ئه‌وه ئێمه ماڵمان گواستراوه بۆ شاری رواندز له قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره ده‌ستم به‌خوێندن كرد به هۆی بوونی مامۆستا (زرار محه‌مه‌د مسته‌فا) ، كه مامۆستای هونه‌ر بوو له قوتابخانه‌كه ئه‌و مامۆستایه گروپێكی سرودو گۆرانی له نێو قوتابیان پێك هێنا كه له زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی قوتابخانه به‌شدار بووین ،له 1-7-1977 مامۆستا زرار خوولێكی موزیكی له وه‌رزی هاوین دا كردوه بۆ ئامێره‌كان ( كه‌مان، عود ساز، ئۆكۆردیۆن، بانگۆز،ئیقاع، گیتار) به‌نده له‌سه‌ر ئامێری كه‌مان له خووله‌كه به‌شدار بووم ، دوای 3مانگ له راهێنان و پرۆڤه كردن له 1-10-1977 یه‌كه‌م نمایشمان له نێو گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێ خوێندن سازكرد، ئیتر له‌و ساته‌وه تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره كه‌وته‌چالاكی هونه‌ری ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌یش بریتی بوون له ( چه‌تۆ ساڵح نه‌ورۆز، شێرزاد حه‌یده‌ری ، سیروان عه‌بدوڵڵا،ئامانج غازی، فاروق باپیر،سه‌ید ئه‌حمه‌د رواندزی،رزگار جه‌وده‌ت، رێبوار نوری، بژار نوری..).
دوای ئه‌وه له سالی 1981 له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ر جوانه‌كانی موسڵ / به‌شی مویك وه‌رگیرام و له‌ساڵی 1986 به‌پله‌ی زۆر باش ده‌رچووم، له‌هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره له چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام بووم و چه‌ندین به‌رهه‌مان بۆ گۆرانیبێژان تۆمار كرد وه‌كو هونه‌رمه‌ندان (نجمه‌ی غوڵامی ، كاڵی ، ئه‌بوبه‌كری له‌كزی، هاوتا ئه‌سعه‌د، وه‌لی دۆسكی ، سلێمان ئه‌حمه‌د، خدر بێجانی ، سه‌لام وسامان مرادی چه‌ندانی تر..
وێستگه‌یه‌كی تری ژیانی موزیكیم له ساڵی 1987تا 1990 ئه‌ندامی تیپی سه‌مفۆنیای نیشتمانی عێراق بووم زیاتر له (40) كۆنسێرت به‌شدار بووم له ساڵی 1996-2000 چه‌ندین خوولی موزیكم له شاره‌كانی (رواندز، رانیه ، سۆران) كردۆته‌وه‌و به‌رهه‌می باشی هه‌بوو چه‌ندین كادری هونه‌ری له بواری موزیك پێگه‌یشتن . هه‌روه‌ها له‌سنووری شاره‌كانی (سلێمانی، هه‌ولێر،رانییه ، هه‌ڵبجه، چوارقوڕنه) چه‌ندین كۆنسێرتم ئه‌نجام دا‌و هه‌ر له‌م ساڵانه‌ش لێپسراوی هونه‌رمه‌ندانی راپه‌رین بووم.
له ساڵانی 200-2005 ئه‌ندامی ئه‌جوومه‌نی باڵای یه‌كێیه‌تی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووم له سه‌ره‌تای سالی 2000 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی رانیه‌مان دامه‌زراند و دوای ئه‌وه وێسگه‌ی ژیانم گواسته‌وه بۆ شاری سلێمانی و ساڵی 2000 تا 2022مامۆستای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی بووم به‌شدار سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانم كردووه وه‌كو ژه‌نین ، دابه‌شكردنی مۆزیك، ئێستاش مامۆستای به‌شی مۆزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێرم جگه له‌وه‌ش به‌شداری زیاتر له (100) به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنییم كردووه .
بۆماوه‌ی (2) ساڵ به‌شداری خوولی هاوینه‌ی موزیكم كرد له زانكۆی مۆزارتیۆم له وڵاتی نه‌مسا، له‌وێش به‌شداری چه‌ندین كۆنسێرتم كرد .
* دیاره خاوه‌ن ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ند باشه بابزانین كێن ئه‌وانه‌ی هاوكارو پاڵپشتیان كردوویت له بواری موزیك دا؟
- بێگومان زۆرن ئه‌وانه‌ی هاوكارو پاڵپشتیان كردووم ، سه‌ره‌تا زۆر سوپاسی خانه‌واده‌كه‌م ده‌كه‌م كه هاوكاری زۆریان كردم بۆ ئه‌وه‌ی بچمه نێو جیهانی موزیك،له هه‌مان كاتدا مامۆستای هونه‌رمه‌ند(زرارمحه‌مه‌د مسته‌فا)، هاوكار و پاڵپشتی زۆری كردووم له‌رێگه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه فێری ئه‌لف و بێی موزیك فێربووم ،بۆیه هات ده‌مرم منتباری ده‌بم چونكه جگه‌له هونه‌ر هه‌میشه رێنمایی و ئامۆژگاری ده‌كردین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه تاكێكی به‌سوودی ناو كۆمه‌ڵگه.
*وه‌كو ئه‌ندامێكی كارای تیپی مۆزیكی پاشای گه‌وره، بۆچی له ئێستادا تیپه‌كه به‌رهه‌متان نیه؟
- تیپی موزیكی پاشای گه‌وره تا ساڵی 1993 كاروچالاكی به‌رده‌وامی هه‌بوو به ئاستێكی زۆر باش ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و تیپه‌په‌رت بڵاوبوون هه‌ندێكیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كرد، هه‌ندیكان بۆ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌روه‌ها بژێوی ژیانیش كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو بۆیه نه‌مان توانی وه‌كو جاران كۆببینه‌وه و چالاكی ئه‌نجانم بده‌ین.به‌ڵام له‌ئێستاوه ماوه‌ی دووساڵه خۆمان كۆكردۆته‌وه ، چه‌ندین لاوی تازه موزیكیش دورست بووه ، به‌هۆی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی رواندز توانیمان له مانگی هه‌شتی 2023 (دیدار و فیستیڤاڵی رۆژی هونه‌ر) ئه‌نجام بده‌ین ، بگه‌رێینه‌وه سه‌ر كاره‌كانمان به‌وهیوایه‌ی بتوانینن له 1-7-2024 كه رۆژی هونه‌ره له رواندز فیستیڤاڵیكی نایاب به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجام بده‌ین.
*كامه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه، كه به ژنیان سه‌رسامیت و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر تۆ هه‌بوو؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت من زۆر سه‌رسام بووم به ژه‌نینی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد (ئه‌نوه‌ر قه‌رداغی ) و (دلشاد محمه‌دسه‌عید) ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده له باری ژه‌نین و ئاماده‌كار و دانانی موزیك به‌توانان له هه‌مان كاتدا رۆڵیكی به‌رچاویان هه‌بوو له خزمه‌تی هونه‌ری موزیكی كوردی.
چۆن موزیكی كوردی، ده‌گاته ئاست موزیكی جیهانی؟
- موزیكی كورردی وه‌ك میلۆدی و فۆرم هیچی كه‌متر نییه له ئاستی میلۆدییه‌كان و فۆرمه‌كانی موزیكی تری جیهان،به‌ڵام لێره خاڵێك هه‌یه ئێمه‌ی موزیسیانه‌كان یاخود ئه‌وانه‌ی له بواری (دانان)ی موزیك كارده‌كه‌ن ده‌بێت سوود له تیۆریه‌كان و جوانكاریانه‌كانی موزیكی جیهانی وه‌ربگرین ، له نێو میلۆدیه‌كانی خۆمان به‌كاری بین ئه‌و كاته موزیكی كوردی به‌ره‌وه ئاستێكی باشتر ده‌ڕوات له‌م بوارشه‌دا كۆمه‌لێك له (كۆمپۆسه‌ره‌كان ) دانه‌ره‌كانی موزیكی كورد كاریان له‌سه‌ر ئه‌مه شێوازه كردووه موزیكی كوردیان گه‌یاندۆته ئاستێكی باش وه‌كو هونه‌رمه‌ندان (عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گه‌رمه، دلشاد محه‌مه‌د سه‌عید، كارزان محمود فقێ، زۆزك قه‌رداغی...هتد)،ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رێزانه له كوردستانی باشوور كاری نایابیان ئه‌نجام داوه.
*وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك، لایڤ موزیك بۆ ژنیار تاچه‌ند پێویسته؟
- من ده‌مێكه وتوومه (لایڤ موزیك) یاخود موزیكی راسته‌وخۆ كارێكی ئاسییه،وه‌ك كاره‌كانی تری ژیان ،له هه‌موو بواره‌كاندا،به‌ڵام به‌مه‌رجێك ،موزیكی كوردی نه‌كاته قوربانی موزیكی توركی و عه‌ره‌بی ئه‌وانی تر.ڕوون و ئاشكرایه ژه‌نیاره‌كانمان ئه‌رك و شه‌و نه‌خونیان زۆر كردوه تابگه‌ن به ئاستێكی باشی ژه‌نیین تا بتوانێت ژیانی ئاسایی خۆی دابین بكات له رێگه‌ی لایڤ موزیكه‌وه وه‌ك هه‌موو پسپۆریه‌كانی تری ژیان. به‌داخه‌وه ئه‌م كاره ته‌نها له‌ناو كوردا كارێكی نامۆیه یاخود به باشی نازانن،كه‌چی له هه‌موو دونیا ئه‌م كاره به‌رێزییه‌وه سه‌یری ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی لایڤ موزیك ده‌كه‌ن ژنیاری زۆر باشن و ئاستێكی زۆر باشیان هه‌یه نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت ژه‌نینی راسته‌و خۆ زۆر قورستر‌و گرانتره له ژه‌نینێك كه به‌شێوه‌ی تۆمار كردن بێت ،له‌هه‌مان كاتدا لایڤ موزیك توانستی ژنیار به‌هێز ده‌كات له‌رووی كرداریدا.
*له‌نێو موزیكی كوردیدا،له‌ئێستادا چه‌ندین فۆرم وشێوازی جیاواز هه‌ن ئاستی موزیكی كوردی چۆن ده‌بینیت؟
- موزیكی كوردی خاوه‌نی چه‌ندین فۆرمی جوانی موزیكین ،چه‌ندین فۆرمی موزیكمان هه‌یه وه‌ك (حه‌یران،لاوك، قه‌تار،ئه‌ڵاویسی، سیاچه‌مانه...) ئه‌مانه نموونه‌ی فۆرمی جوانی كوردین ،به‌ڵام ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستی كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جوان و پیرۆزتریان بكه‌ین وبه موزیكی گه‌لانی جیهان بیاناسێنین.
*به‌رێزتان ساڵانێكه مامۆستای به‌شی موزیكن له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر چۆن ده‌ڕوانیته ئاستی قوتابیان ؟
-په‌یمانگه‌كان له كوردستان ،بۆته پێگه‌یه‌كی زۆر پیرۆز بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له هه‌موو بوراه‌كان دا به‌تایبه‌تی له بورای موزیك زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژنیاره به‌توانه‌كان ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانن ،له ئێستادا چه‌ندین تیپی موزیكی له‌كوردستان هه‌ن به‌شی زۆریان به‌رهه‌می ئه‌م شوێنه هونه‌ریه‌ن بۆیه كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بووه ،به‌ڵام من له‌گه‌ڵ زۆری بۆری نیم له كردنه‌وی ئه‌و هه‌موو په‌یامانگه‌یانه به‌باشی نازانم ناكرێت له‌هه‌ر شارێك په‌یمانگه یه‌ك هه‌بێت ،بۆیه من پێشنیار ده‌كه‌م په‌یمانگاكان كه‌م بكرێته‌وه چونكه ئه‌وه‌نده كادیری هونه‌ری زۆره‌مان نییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووپه‌یمانگه‌یانه به‌رێوه‌ببن.
*ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك،خه‌ریكی دانانی میتۆدێكی هونه‌رین بۆ وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌كرێت روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بده‌یت ؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت له ئێستادا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پرۆگرامه‌كان خوێندن من وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی رێبه‌ری مامۆستا و پرۆگرامی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی هونه‌رم بۆ بازنه‌كانی (1،2) وبه‌شێوه‌ی دیجیتاڵكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن بۆ ئه‌و بازنانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكرد به‌مه‌به‌ستی تۆماركردن و دانانی ئاواز بۆ هۆنراوه‌كانی ناو ده‌سپاكی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كاری زۆر باشمان كردووه له‌ئێستادا گه‌یشتونه‌ته قۆناغی كۆتایی كاره‌كانمان هه‌نگاوی باشمان بڕیوه.
سه‌باره‌ت به وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ر و میتۆده‌كان و رێبه‌ری مامۆستاله‌م بوراه‌شه‌دا كاری زۆر باش كراوه به‌پێی پسپۆرییه‌كان واته هه‌رسێ به‌شه هونه‌رییه‌كه(موزیك،شانۆ وشێوه‌كاری) ، بۆیه ئه‌و رێبه‌ره ،زۆرگرنگ ده‌بێت بۆ مامۆستایانی وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری ، به‌وهیوایه‌ی له ساڵی داهاتووی خوێندن ئه‌و رێبه‌ره بۆ مامۆستایانی هونه‌ری ئاماده بێت ببێته فاكته‌رێكی باش بۆ وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری.
*ئێمه له كۆتایی ئه‌م هه‌ڤپیڤینه‌دا زۆر سوپاست ده‌كه‌ین.
- منیش سوپاسی ئێوه و خوێنه‌ران ده‌كه‌م زۆر سوپاس.
هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هونه‌رمه‌ند شێرزاد حه‌یده‌ری: موزیكی كوردی وه‌ك میلۆدی هیچی كه‌متر نییه له ئاستی میلۆدییه‌كانی جیهان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.