Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:31

ئاگرێک لە ناوچەی پیشەسازی هەولێر کەوتەوە

کوردستان TV
100%


به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی3ی2024، ئاگرێک لە کۆگایەکی کەلوپەلی بیناسازی لە ناوچەی پیشەسازی باکوور لە هەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، لەکاتی چوونی کارمەندەکان بۆ کۆگاکە، لە یەکێک لە دەرگا کارەباییەکان، شۆکی کارەبا دروست بووە و بەهۆیەوە کۆگاکە ئاگری تێبەربووە.

بە هۆی ئەوەی بەشێک لە کەلوپەلەکان بریتیین لە بۆیاغ و سلیکۆن و تەنەر و ئەو ماددانەی کە زوو گڕ دەگرن، لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، کۆگاکە بە بەهای چەندین ملیۆن دۆلار کەلوپەلی بیناسازی تیادایە و تەنیا زیانی ماددی کەوتووەتەوە.

لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و تیمەکانه تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.