سوننەکان لە سەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رێککەوتن .
هەریەک لە هاوپەیمانیى عەزم و حیزبى سیادە و هاوپەیمانیى حەسمى نیشتمانى یاداشتێکیان ئاراستەى چوارچێوەى هەماهەنگى کردووە و سالم مهتهڕ عیساوى ئەندامى پەرلەمانى عێراقیان بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان بەربژێر کرد.
یاداشتەکە لەلایەن سەرکردەى سێ حیزبە سەرەکییەکەى سوننە واژۆکراوە و بڕیاریانداوە پەرلەمانتار سالم عیساوى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان كاندید بكهن و رایدهگهیهنن، سالم عیساوی تایبەتمەندییەکانى وەرگرتنى پۆستی سهرۆكی پهرلهمانی عێراقی تێدایە.
له بهشێكی دیكهی یاداشتهكهدا هاتووه، پەلە بکرێت لە دیاریکردنى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمان بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.