Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:29

ئه‌مڕۆ شەقامی سالمی سلێمانی دادەخرێت

کوردستان TV
100%


 بەهۆی چالاکییەکی وەرزشییەوە ئەمڕۆ شەقامی سالم دادەخرێت.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی3ی2024، كاتژمێر 10ی بەیانی بەهۆی به‌ڕێوه‌چوونی ماراسۆنێك لە شەقامی سالم و لە بەردەم بینای شارەوانی سلێمانی تاوەکو بەردەم هۆتێل سلێمانی پاڵاس دادەخرێت تا کۆتایی هاتنی ماراسۆنەکە.

 راشگه‌یاندراوه‌:تەنها شەقامی ڕۆیشتن بەرەو هۆتێل سلێمانی پاڵاس دادەخرێت شەقامی پێچەوانە کراوە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.