Erbil 35°C شەممە 28 ئەیلوول 16:13

ئەمڕۆ لە كەلار 12 كەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ هەینی بەهۆی سێ ڕووداوی هاتووچۆ لە شارۆچكەی کەلار 12 کەس برینداربوون.

سەرجەم رووداوەكان لە دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی روویان دا، ڕووداوی یەکەم لە گەڕەکی سەرکەوتن رووی دا كە پێكدادان بوو لەنێوان ئۆتۆمبێلیكی مینی پاس و ماتۆڕسکیلێكدا، بەهۆیەوە شوفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بریندار بوون.

ڕووداوی دووەم لە جوتسایدی کەلار- باوەنوور لە ملەی بەردەسوور لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕووی دا كە بووە هۆی برینداربوونی سەرنشینێک.

هاوکات ڕووداوێکی تری هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە گوندی بەردەسووری کۆن ڕووی دا، بەهۆیەوە 9 کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش دا كە سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژارکراون، هەروەها لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.