Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 12:21

پێشبینی دەكرێ سبەی لەم شوێنانە باران ببارێت

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی كەشوهەوا سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ناوی ئەو شار و ناوچانەی بڵاو كردەوە كە پێشبینی دەركرێ سبەی شەممە بارانیان لێ ببارێت.

بەشی پێشبینی كەشوهەوا بڵاوی كردەوە: پێشبینی دەکرێ بەیانییەكەی سبەى شەممە لە ئەنجامى چالاکبوونى نزمە پاڵەپەستوى دەریای ناوەراست، ئاسمانى هەرێم بگۆرێت بۆ نیمچەهەور و هەندێ کاتیش هەورى تەواو.

بڵاویشی كردەوە: هەروەها پێشبینی دەركێ لە هەندێ شوێن بارانبارین دەست پێ بكات بە تایبەت لە پارێزگەی دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى کە بارانى مام ناوەندى لێ دەبارێت، بەڵام بۆ ناوچەکانى تر نمەباران دەبێت.

هەروەها بڵاوی كردەوە: لە ناوچەکانى باشوورى پارێزگەى سلێمانى و هەندێ ناوچەى گەرمیان ئەگەرى هەورەبروسکەش هەیە بەتایبەت لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆ، لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا.

بەشی پێشبینی كەشوهەوا هەروەها رێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

ئامێدى 0.2 ملم

بارزان 0.2 ملم

حاجى ئۆمەران 4.0 ملم

سۆران 0.2 ملم

مێرگەسور 0.4 ملم

پێنجوێن 1.4 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.