Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 13:01

مەسرور بارزانی: پابەندین بە بەهێزتركردنی پێگەی ئافرەتان لە كایەی دەسەڵات و حكومڕانیدا

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی 8ی مارس لە رۆژی جیهانی ئافرەتان رایگەیاند، پابەندین بە بەهێزتركردنی پێگەی ئافرەتان لە كایەی دەسەڵات و حكومڕانیدا.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت".

راشیگەیاند "لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکومڕانیدا دووپات دەكەینەوە".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش دا "هەروەها پابەندبوونی خۆمان بە بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانیی ڕەگەزی دووپات دەکەینەوە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.