Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 05:31

نەخۆشی دەست و قاچ و دەم لە منداڵان

کوردستان TV
100%

د.پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕایدەگەیەنێت ئەو نەخۆشیە نەخۆشیەكی گواستراوەی ڤایرۆسیە لەمنداڵان، بەزۆری لە تەمەنی خوار پێنج ساڵان ڕوودەدات، بەڵام لەوانەیە لەخوار تەمەنی دە ساڵانیش ڕووبدات.

وتیشی: نەخۆشیەكە بریتیە لەبوونی برین لەناو دەم و سووربوونەوە لەدەست و قاچ ، هەندێك كات سوربوونەوەی سمتی لەگەڵ دەبێت و لەئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆسێكەوە دروست دەبێت كەپێی دەوترێت كۆكساكی و نەخۆشیەكە لەنێوان هەفتەیەك بۆ 10 رۆژ دەخایەنێت.

نیشانەكانی نەخۆشیەكە:
- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و تا.
- سووربوونەوەی قوڕگ و نەمانی ئارەزووی خواردن.
- بوونی برینی بەئازار لەسەر زمان و لووت و قوڕگی منداڵ.
- بوونی سووربوونەوە بەبێ خوران لەسەر دەست و قاچ.

ژێده‌ر - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.