Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 02:43

سلێمانی... لەمانگێكدا نزیكه‌ی 19 هه‌زار منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵان بینراون

پیران ئه‌میر
100%


بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی 1 بۆ 29ی2ی2024،  لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 18 هه‌زار و 990  منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2 هه‌زار و 88 منداڵ داخڵ كراون.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 374 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و ووشكبوونەوە و 794 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و 201 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون، 170 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 330 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 190 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری14 هه‌زار و 773 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 388 سۆنەر و 96 ئیكۆ و 27 نازور ئەنجام دراوە و 540 تیشك گیراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.