دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تان له ساڵی 1857 به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له‌باره‌ی مافه‌كانیان خۆپیشاندانیان له كارگه‌یه‌كی رستن و چنین له نیویۆرك رێك خست، ئاگر له كارگه‌كه كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 ئافره‌ت له ئاگردا سووتان و ئه‌و رووداوه‌ش ده‌بێت به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دیاریكردنی رۆژێك بۆ به‌رگریكردن له مافی ئافره‌تان.
یه‌كه‌م جار له ساڵی 1909 و له 28ی شوباتی ساڵه‌كه‌دا حزبی سۆسیالیستی ئه‌مه‌ریكا رێزی له مانگرتنی ژنانی كارگه‌ی رستن و چنینی نیویۆرك گرت. ساڵی1910 كۆنگره‌ی جیهانیی سۆسیالیسته‌كان له كۆپنهاگن رۆژی ئافره‌تانی كرده رۆژێكی نێوده‌وڵه‌تی و كردی به هێمایه‌ك بۆ داواكاردنی مافی ژنان به‌ڵام رۆژێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان نه‌كرا.
ساڵێك دواتر كاریگه‌رییه‌كانی كۆنگره‌ی كۆپنهاگن بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌م جار له 19ی ئادار له نه‌مسا، دانیمارك، ئه‌ڵمانیا و سویسرا رێز له خه‌باتی ئافره‌تان بگیرێت. له‌و رۆژه‌دا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س خۆپێشاندانیان رێك خست و داوای مافه‌كانیان كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ساڵی 1913 ئافره‌تانی رووسیا بۆ یه‌كه‌م جار له دوایین شه‌مووی مانگی شوبات یادی ئافره‌تانیان كرده‌وه، له ساڵی 1914 كۆمه‌ڵێك مانگرتن به سه‌ركردایه‌تی ژنان كران، به‌ڵام هیچ كامێكیان له 8ی مارسدا نه‌بوون. له ساڵی 1914 له 8ی ئادار/مارس یادی ئافره‌تان به‌رز راگیرا و له ئه‌ڵمانیاش یاده‌كه تایبه‌ت كرا به پێدانی مافی ده‌نگدان به ئافره‌تان كه تا ساڵی 1918 ئه‌و مافه‌یان ده‌سته‌به‌ر نه‌كرد.
له 8ی ئاداری ساڵی 1914ه له‌نده‌ن خۆپێشاندانێكی گه‌وره بۆ به‌رگری له مافی ده‌نگدانی ئافره‌تان به‌ڕێوه چوو.
ساڵی 1917 ئافره‌تانی رووسیا به‌ر له شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر خۆپێشاندانیان رێك خست و چوار رۆژ دواتر قه‌یسه‌ری رووسیا له ده‌سه‌ڵات كشاوه و دواتر رۆژی 8ی مارس كرا به رۆژی جیهانی ئافره‌تان و تا ئێسته له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا به رێكخستنی رێوڕه‌سمی جۆراوجۆر باس له مافه‌كانی ژنان و بنه‌بڕكردنی ئه‌و توندوتیژییانه ده‌كرێت كه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1977 له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 8ی ئادار به فه‌رمی به رۆژی جیهانیی مافه‌كانی ئافره‌تان و ئاشتی جیهانیی ده‌ستنیشان كرا.
شایانی باسه ساڵانه له كوردستان به چه‌ندین چالاكی یادی ئه‌و رۆژه ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.