پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی3ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان له زۆربه‌ری كاته‌كان نیمچه هه‌ورده‌بێت، له ناوچه‌ی جیاجیا ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران هه‌یه، باران بارین له‌سه‌ر به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كان كه‌مێك به‌رزترده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سبه‌ی شه‌ممه 9ی3ی2024،ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، به گشتی ئه‌گه‌ری نمه باران له كات و ناوچه‌ی جیاجیا هه‌یه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17
سلێمانی: 16
دهۆک: 15
زاخۆ: 15
هەڵەبجە: 17
کەرکوک: 19
سۆران: 13
حاجی ئۆمەران: 5
گەرمیان: 20
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.