نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له یادی هه‌شتی مارس بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، يادى هه‌شتى مارس، ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان، به گه‌رمى له هه‌موو ئافره‌تانى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، له هه‌وڵ و كار و خه‌باتياندا بۆ به‌ده‌ستهێنانى يه‌كسانى و ته‌واوى مافه‌كانى ئافره‌تان، وه‌ك هه‌ميشه به‌وپه‌ڕى بڕوا و تواناوه هاوكار و پشتيوانيانم، هيواى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، له‌م ياده‌دا به ڕێز و پێزانينه‌وه هه‌موو ئه‌و ئافره‌ته بوێرانه به‌بيرده‌هێنينه‌وه كه له كاروانى خه‌باتياندا بۆ پاراستن و به‌رگرى له مافه‌كانيان سه‌ريان نايه‌وه، يان به ناهه‌ق بوونه قوربانيى توندوتيژى و بير‌ى توندڕه‌وى و دواكه‌وتوويى. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه به هه‌موو توانايه‌ك به‌ڕووى هه‌ر بير و وته و سته‌م و ده‌ستدرێژى و هه‌راسانكردن و ناهه‌قييه‌كدا ده‌وه‌ستينه‌وه كه به‌رامبه‌ر به ژنان بكرێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، له كاتێكدا به گه‌شبينى و به چاوى ئومێده‌وه له كارايى و به‌شدارى و هاوبه‌شيى ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كانى ژياندا له كوردستان ده‌ڕوانين، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه خوازيارى زياترين و وه‌ك هه‌ميشه له كار و هه‌وڵ و كۆششمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ فه‌راهه‌مكردن و مسۆگه‌ريى زياترى ڕۆڵ و ئاماده‌يى و ده‌رفه‌ت و پێگه‌ى ئافره‌ت له هه‌موو كايه و بواره‌كانى ژياندا. هه‌ر لێره‌دا داواكارين لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا گرنگيى زياتر به كانديدكردنى ئافره‌تان بده‌ن.
له كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و شارستانيى پێشكه‌وتوو كه ئارام و ئاسووده بێت، كه نه‌وه‌يه‌كى دروست و به توانا پێبگه‌يه‌نێت و داهاتوويه‌كى باشتر بنيات بنێت، به‌بێ ئازادى و يه‌كسانى و مافه‌كانى ئافره‌تان نايه‌ته دى. بۆيه ئه‌ركى هه‌موومانه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى كۆمه‌ڵگه به‌م بڕوا و تێگه‌يشتنه‌وه، پشتيوانى له خه‌باتى ئافره‌تان بكه‌ين و تا سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵياندا بين.هه‌شتى مارس له هه‌مووان پيرۆز بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.