Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 01:28

گه‌رمیان... له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا 2 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

 ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ گه‌رمیان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌،کاتژمێر1:30ی خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی3ی2024، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و نیسان ناڤارا لەسەر رێگای گوندی کارێزە لە نزیک ناحیەی رزگاری، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیی دیكه‌ برینداربوون.

 هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه‌، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان شۆفێری نیسان ئاڵتیماکەیە لە دایکبووی 1972ەو، بەئاراستەی سەر رێگای گشتی کەلار- کفری رۆیشتووە، كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ كه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ سەرنشینێکی نیسان ناڤاراکەیە لە دایکبووی 1960ە، سێ برینداری رووداوه‌كه‌ش سەرنشینی نیسان ناڤاراکە بوون کە بە ئاراستەی گوندی کارێزە رۆیشتوون.

له‌ كۆتاییدا هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە كه‌ قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.