ئەمڕۆ پێنجشەم بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر سەبارەت بەهاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان و نرخى کەلوپەل و کاڵا و پێداویستییەکانى هاووڵاتییان کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دواى گفتوگۆکردن لەبارەى ڕەوشى بازاڕ و نرخ و جۆرەکانى خۆراك و پێداویستییەکانى هاووڵاتییان، پارێزگارى هەولێر جەختى لە توندکردنى چاودێریکردنی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە مۆڵ، مارکێت، ڕێستورانت، چیشتخانە و قاوەخانە و هەموو شوێنەکانى ترى هاوشێوە کردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەکانی قایمقامییەت و لایەنە پەیوەندارەکانى ڕاسپارد ئیجرائات لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکرێت کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لە سەر هاووڵاتییان زیاد دەکەن.
سەبارەت بە دۆخى ئێستاى بازاڕ و نرخى کەلوپەل و پیداویستییەکانى هاووڵاتییانيش کە تاڕادەیەکى باش لە هەولێرى پایتەخت جێگیرە، کۆبوونەوە بۆ مانەوەى دۆخە وەک خۆیی و ڕیگە نەدان بە یاریکردن بە بازاڕ و گرانبوونى نرخ چەند بڕیارێک و ڕێوشوێنى پێویستى وەرگرت.
لە کۆتایشدا لەلایەن ئامادەبووانەوە دواى خستنە ڕووى چەند پرس و پێشنیارێکى دیکەى پەیوەست بەکۆبوونەوە، پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەوە کردەوە لەگەل توندکردنى چاودێریکردنی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکان لەلایەن لیژنەکانەوە، لەپێناو پاراستى سەلامەتى گیانى هاووڵاتییان، بەدواداچوون و پشکنینى هەموو کۆگا و شوێنەکانى خۆراک و دهرمان بەردەوام بێت بۆ دەستبەسەرداگرتنى خۆراک و دەرمانى خراپ و ماوە بەسەرچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.