Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:43

بانكی ناوەندی هۆشداری لەبارەی ژمارەیەك كۆمپانیای ساختەی ئاڵوگۆڕی دراو دەدات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی عێراق هۆشداری لەبارەی ژمارەیەك كۆمپانیای ساختەی ئاڵوگۆڕی دراو دا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بانكەكە،بانكی ناوەندی عێراق هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لە بوونی حاڵەتی ساختەكاری دارایی كە لەلایەن ژمارەیەك كۆمپانیای ئاڵوگۆڕەوە بە مەبەستی ڕێكخستنی مامەڵە بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل ئەنجامدەدرێت و مۆڵەتی بانكیشیان نییە .
هەروەها بانكی ناوەندی داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی بانكی ناوەندییەوە لە ڕێگەی ئەم لینكەوە( https://cbi.iq/page/25 ) وردبینی و دڵنیابوون لە كارەكانی ئەو كۆمپانیایانە بكەن.
بانكەكە جەختیشی لەوە كردەوە، كە ئەگەر هەر حاڵەتێكی لەو جۆرە بەدیكرا لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان ئاگادار بكەنەوە .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.