Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:39

شاندێكی گەشتوگوزار بەشدارییان لە پێشانگەیەكی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار لە بەرلین كرد

کوردستان TV
100%

شاندێكی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەشداربوون لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی گەشتوگوزار لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و بە جلی كوردییەوە سەردانی بەشەكانی پێشانگەكەیان كرد.
شاندەكە پێكهاتوون لە سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرانی گشتیی گەشتوگوزاری دهۆك و هەڵەبجە و زاخۆ و بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە دیوانی دەستەی گەشتوگوزار.
شاندی گەشتوگوزاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕۆژانی پێشانگەكەدا بەشداریان لە چەندین چالاكیی گەشتیاریدا كرد و ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ نوێنەری وڵاتان و كۆمپانیاكانی بەشداربووی پێشانگەكەدا بە ئامانجی بەبازاڕكردنی سێكتەری گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان و ناساندنی وەك ڕووگەیەكی گەشتیاری لە ناوچەكەدا كرد.
پێشانگای نێودەوڵەتیی گەشتیاری لە بەرلین یەكێكە لە پێشانگە گرنگ و كاریگەرەكانی بواری گەشتیاری لەسەر ئاستی جیهان و ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری لە زیاتر لە 160 وڵاتی جیهانەوە بەشداری تێدا دەكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.