ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/7 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، دوای سەردانێكی فەرمی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا , گەڕایەوە هەولێر.
سەرۆكی حكومەت ، لە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كۆشكی سپی ، كۆنگرێس ، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە كۆبووەوە.
سەرۆكی حكومەت هەروەها چاوی بە سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا جۆرج دەبلیو بوش كەوت .
سەرۆكی حكومەت لە كۆبوونەوە و دیدارەكانیدا ، دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی كوردستان و گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و دابینكردنی مافە دەستوورییەكان و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی مافی پێكهاتەكان و پرۆسەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستانی لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی ئەمەریكا تاوتوێ كرد .
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتەوە هەولێر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.