Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:43

لەهەولێر كۆتایی بە خولێكی فریاگوزاریی سەرەتایی و چۆنییەتی وەڵامدانەوەی قەیرانەكان هات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.3.7، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ناز جەلال، بەرێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێر، كۆتایی  بەخولێكی فریاگوزاری سەرەتایی، راهێنانی مرۆیی هێنراو و بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشدارانی خوولەكە دابەشكرا.
پارێزگاری هەولێر، لە وتەیەكدا هیوای خواست دەرچووانی ئەم خوولە، سوودێكی باشیان لەو خوولە وەرگرتبێت و درێژە بە تواناكانیان بدەن، هەروەها تیشكی خستە سەر گرنگی كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە لەپێناو بەهێزكردنی تواناو شارەزایی خۆبەخشان و مامەڵەكردن لەگەڵ رووداو و پێشهاتە چاوەروان نەكراوەكان.
جێگەی باسە، بەڕێوبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێر، ئەم خوولەی بە هاوكاری و پشتیوانی ڕێكخراوی Volunteer krd كردۆتەوە. خوولەكەش ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، كەتیایدا 29 خۆبەخشی پارێزگای هەولێر لە كوڕان و كچان تێدا بەشداربوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.