Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:32

فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی حودەیدەی یەمەن

کوردستان TV
100%

كەناڵی مەسیرەی یەمەنی بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا دوو هێرشیان بۆ سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە ئەنجامداوە. 
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمریكا بەڵێنیدا كە تۆڵە لە گروپی ئەنساروڵڵای حوسییەكانی یەمەن بكاتەوە لەسەر ئەو هێرشەی كە كەشتێكی بارهەڵگریان لە كەنداوی عەدەن كردە ئامانج و سێ كەشتیوان كوژران و بریندار بوونی چوار كەسی لێكەوتووەتەوە. 
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا ئاماژەشیدا، هێرشی حوسییەكان بازرگانیی جیهانی پەكخستووە لەو ناوچەیەدا. 
پێشتر بیست و حەوتی شوباتی ئەمساڵ، جۆرج ویكۆف، فەرماندەی كەشتی پێنجەمی ئەمەریكا، رایگەیاند، حوسییەكان تەنها نین لە پەرەپێدانی هاژەكی بالیستی و كروز، درۆنەكان، ئەوان دەتوانن لە رێگەی وشكانی، دەریایی یان ئاسمانی هەڕەشە لە ناوچەكە بكەن، ئێمەش هەموو هەوڵێك دەدەین پێداویستی سەربازی نەگاتە دەستیان و بەرپەرچی توندی هێرشەكانیانیش دەدەینەوە.  
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.