Erbil 9°C شەممە 16 تشرینی دووەم 07:33

چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراو ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تدا

کوردستان TV
100%


له‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زووردا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران‌ و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تدا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 6ی3ی2024، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ ته‌قه‌كردن له‌سنوری‌ قه‌زای‌ شاره‌زور ڕویدا، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكردو له‌هه‌ڵمه‌تێكداو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نه‌وه‌ چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیربكرێن، هه‌ر له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه‌ چه‌كی‌ جۆراوجۆری‌ بێ مۆڵه‌تدا.

پۆلیس رایگه‌یاندووه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون‌ و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران‌‌و له‌یاسا ده‌رچووان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.