سه‌رۆكى ديوان له‌گه‌ڵ شاندێكى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/3/6 فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پيشوازى له شاندێكى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد كه له كڵاوديۆ كۆردۆن ياريده‌ده‌رى نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق بۆ كاروبارى سياسى و يارمه‌تيى هه‌ڵبژاردن و خاتوو كريستين مووسا ياريده‌ده‌رى تايبه‌تى نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى له عێراق، پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌ك له ڕاوێژكارانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، ده‌رباره‌ى ڕێکار و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بيروڕيان گۆڕييه‌وه كه به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕياره ڕۆژى 10ى حوزه‌يرانى داهاتوو، ئه‌نجام بدرێت.
شاندى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، خۆشحاڵيى خۆيان به دياريكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى كوردستانه‌وه ده‌ربڕى و هه‌موو يارمه‌تى و پشتيوانييه‌كيان بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و هه‌ر هه‌ماهه‌نگييه‌كى پێويست له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژدنه‌كان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.