Erbil 9°C شەممە 16 تشرینی دووەم 08:07

مانگی ڕابردوو نزیكه‌ی 3 هه‌زار بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی وه‌رگیراوه‌ ‌

کوردستان TV
100%


بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1بۆ29ی2ی2024) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 5.805 كەس سەردانیان كردوە و 2.968 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

 مانگی ڕابردوو 741 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 414 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 276 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 129 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 861 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 3.212 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 2.337 پشكنینی گروپی خوێن و 2.501 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 1.476 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.