Erbil 8°C شەممە 16 تشرینی دووەم 05:32

سبەی لە پارێزگای دھۆك و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای ھەولێر باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەی پێنجشەمە 7/3/2024 ئاسمانی ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور دەبێت و لەكاتەكانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لەناوچەكانی پارێزگای دھۆك و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای ھەولێر ناوبەناو بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و ھەندێك كات ھەورە بروسكەش چالاك ئەبێت .
هەروەها گوتی: لەھەمان مەودای كاتدا لەھەندێ ناوچەی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین ئەگەری تاوە بارانی كورت خایان و ھەورە بروسكە دەبێت و لەكاتەكانی ئێوارە كۆتایی پێدێت، لەناوچەكانی گەرمیان و كەركوك و سەنتەری پارێزگای ھەولێریش كەش سەقامگیر دەبێت و تەنھا ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت ، پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و تەنھا لەناوچە شاخاوییە سنوریەكان بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 2 پلە نزمتر دەبێتەوە .
گوتیشی: بۆ دوو سبەی رۆژی ھەینی 8/3/2024ً بەھەمان شێوە لەو ناوچانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێكرد كاتەكانی پاش نیوەرۆ بۆ ماوەیەكی كورت لەھەندێ شوێندا تاوە باران و بروسكە چالاك دەبێتەوە و رۆژی شەمە شەپۆلی دووەمی دەریای ناوەراست دەگاتەوە ناوچەكانمان .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.