خاوەنی كۆمپانیای (مێتا) ئاشكرای كرد كە راوەستانی ئاپەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستگرام و ماسینجەر بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی بووە و ئێستا چارەسەر كراوە.
مارك زۆكەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێكار و خاوەنی كۆمپانیای مێتا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە: كێشەكەمان چارەسەر كرد.
بڵاویشی كردەوە: لەوانەیە ئێستا ئەم پلاتفۆڕمە نەفرەتییە (كە مەبەستی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بوو) بەجێبهێڵیت، چێژ وەربگرن.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم بەشێوەیەكی لەناكاو و چاوەڕواننەكراو لە سەرتاسەری جیهان، تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی سەر بە كۆمپانیای مێتا (فەیسبووك، ئینستگرام و ماسینجەر) تووشی كێشەیەكی تەكنیكی ببوونەوە و بەهۆیەوە سەرجەم بەكارهێنەرانی كرابوونە دەرەوە.
لەبارەی راوەستانی ئاپەكان، مارك زۆكەربێرگ لە كاتێكی تردا گوتبووی "كێشەكە تەكنیكییە و چارەسەری دەكەین و دووبارە بەكاری دەخەینەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.