Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 13:47

تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستگرام ماسینجەر گەڕانەوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم بەشێوەیەكی لەناكاو و چاوەڕواننەكراو، تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی سەر بە كۆمپانیای مێتا تووشی كێشەیەكی تەكنیكی بوونەوە و بەهۆیەوە سەرجەم بەكارهێنەرانی لە سەرتاسەری جیهان كرانە دەرەوە، لە ئێستادا كێشەكە لەلایەن كۆمپانیاكە چارەسەركراوە.

كێشە تەكنیكییەكە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئیستگرام و ماسینجەری گرتبووەوە.

كێشەكە گشتی بووە و سەرجەم بەكارهێنەرانی لە سەرتاسەری جیهان بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی و نەویستانە كرابوونە دەرەوە.

لە ئێستادا كێشەكە لەلایەن كۆمپانیای مێتا چارەسەركراوە و بەكارهێنەران دەتوانن بچنەوە ناو هەرسێ ئاپەكە و بەكاری بهێننەوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.