وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە تا ئێستا كارەبای 60 قوتابخانە لە هەرێمی كوردستان بە وزەی خۆر دابینكراوە، جەختیشی كردەوە كە پلانیان هەیە كارەبای 72 قوتابخانەی دیكەش بكەنە وزەی خۆر.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 60 قوتابخانە کارەبای بە سیستمی وزەی خۆر بۆ دابینکراوە، لەو رێژەیەش 33 قوتابخانەیان لە سەر بودجەی ڕێکخراوی یونسێف بووە .
راشیگەیاند: وەزارەتی پەروەردە پلانی داناوە بۆ ئەوەی 72 قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای بکرێتە وزەی خۆر لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
وەزیری پەروەردە جەختیشی كردەوە كە لەسەر بودجەی ڕێکخراوی یونسیف لە ئەمساڵدا 35 قوتابخانەی دیکەش دابینکردنی کارەبای دەکرێتە وزەی خۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.