بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4،9 پلەی رێختەر لە پارێزگای چاناككالە لە باكووری رۆژئاوای توركیا روویداوەو لە ئیستەنبووڵیش هەستی پێكراوە.
سەرۆكایەتیی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاو ناسراو بە ئافاد رایگەیاند، دوێنی شەو كاتژمێر نۆ سی و هەشت خوولەك بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4،9 بە پلەی رێختەر، لە شارۆچكەی یەنیجە سەر بە پارێزگای چاناككالە روویدا.
ئاماژە بەوەشدراوە، بوومەلەرزەكە بە قووڵایی دە پوینت چل و چوار كیلۆمەتر تۆماركرا.
باس لەوەشكراوە، دانیشتوانی شاری ئیستانبووڵ هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەكەی رۆژی 6شەشی شوباتی ساڵی رابردوو تاوەكو ئێستا چل و پێنج هەزار و نۆسەدو چل و هەشت پاشلەرزە روویانداوە، كە چواردە پاشلەرزەیان شەش پلە و هەشتاو سێیان پێنج پلەی رێختەر بووە.
بەرەبەیانی رۆژی شەشی شوباتی دووهەزارو بیست و سێ بوومەلەرزەیەك بەگوڕی حەوت پوینت حەوت پلەی رێختەر، كە چەقەكەی مەرەشی كوردستانی توركیا بوو، یازدە پارێزگای توركیا و شارە كوردستانیەكانی توركیای هەژاند.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، پەنجاو سێ هەزار و پێنجسەد كەس لە كوردستانی توركیا گیانیان لەدەستداوە و سەدو حەوت هەزار و دووسەدو چوار كەس برینداربوون.
بوومەلەرزەیەك لە پارێزگایەكی توركیا ڕوویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.