ئـەمـڕۆ دووشـەم د.مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەگـەڵ حـوسـێـن بـن عـەلـی فـەزاڵـە کـونـسـلـی گـشـتـی دەوڵـەتـی قـەتـەر لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و ژمـارەیـەک لـە وەبـەرھـێـنـەرانـی وڵاتـەکـە کـۆبـۆوە.
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا قـەتـەریـیـەکـان پـێـشـنـیـاری ئـەنـجـامـدانـی پـرۆژەیـەکـی وەبـەرھــێـنـان لـە کـەرتـی زیـرەکـی دەسـتـکـرد لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـدا کـرد.
پـرۆژەکـە لـە سـێـکـتـەری نـیـشـتـەجـێـبـوونـدا دەبـێـت و خـۆی لـە شـارێـکـی گـەورەدا دەبـیـنـێـتـەوە، وەک ھـەنـگـاوی یـەکـەم بـۆ پـرۆژەکـە شـاری ھـەولـێـری پـایـتـەخـتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـانیان ھـەڵـبـژاردووە.
بـۆ ئـەم مـەبـەسـتـە سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان پـاڵـپـشـتـی خـۆی بـۆ پـرۆژەکـە نـیـشـانـ دا و ئـامـادەیـی ھـەمـوو ھـاوکـاری و کـارئـاسـانـییـەکـی لـە چـوارچـێـوەی ڕێـسـا و یـاسـا بـەرکـارەکـانـی وەبـەرھــێـنـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و دامـەزراوەکـانـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان دووپـاتـکـردەوە.
دەوڵـەتـی قـەتـەر وەبـەرھــێـنـانـی لـە زۆرێـک لـە وڵاتـانـی جـیـھـانـدا ھـەیـە، لـەوانـە لـە بـەشـێـکـی زۆری وڵاتـانـی ئـاسـیـا، ئـەوروپـا، بـەریـتـانـیـا و ئـەمەریـکـا و ڕووسیـا، مـاوەیـەکـە بـە نـیـازن لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان وەبـەرهـێـنـان بـکـەن و بـڕیـارە لـە داھـاتـوویـەکـی نـزیـکـدا لـە چـەنـد سـێـکـتـەرێـکـی جـیـاوازدا، لـەوانـە گـەشـتـیـاری و پـیـشـەسـازی، لـە کـەرتـی شـیـرەمـەنـیـدا وەبـەرھــێـنـان ئـەنـجـام بـدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.