Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:33

كەشوهەوا لە چەند رۆژی داهاتوو چۆن دەبێت؟

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسیی عێراقی پێشبینی رەوشی كەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی بڵاو كردەوە.

عەلی جابر ئەلزیادی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: بۆ ماوەی چوار رۆژی داهاتوو كەشوهەوا لە تەواوی عێراق ساماڵ و جێگیر دەبێت و پلەكانی گەرماش تا 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

راشیگەیاند: دەنگۆی هاتنی شەپۆڵی خۆڵبارین لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دوورە لە راستییەوە و بەپێچەوانەشەوە بۆ ماوەی چوار رۆژی داهاتوو خۆڵبارین لە هیچ پارێزگایەكی عێراق روو نادات.

هەروەها رایگەیاند: رەنگە لە رۆژی 9ی ئەم مانگەوە شەپۆڵێكی بارانبارین روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی ناوەڕاستی عێراق بكات.

شارەزاكەی كەشناسی جەختیشی كردەوە كە بارانبارینەكە بەشێوەی پچڕپچڕ و لاواز دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.