وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو دووشەم بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ئەو قوتابییانە دەركرد كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "بە بڕیاری د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەهۆى یادەکانى ئادار و جەژنی نەورۆز و مانگی پیرۆزی رەمەزان و جەژنی رەمەزان، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابییانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لە دەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (10/ 3/ 2024) تاکو (15/ 4/ 2024) بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.