وەزیری دارایی و ئابووری ئەمڕۆ دووشەم لەمیانەی دیدارێكدا لەگەڵ كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەین.
ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لەبارەی دواین پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی لەسەر مووچەی فەرمانبەران گوتی: هەموو ئامادەسازییەکانمان بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کردووە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ڕابردووشمان ناردووە.
گوتیشی: لە نزیکترین کاتدا لیستی مووچەی فەرمانبەران ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
ڕوونیشی کردەوە كە هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران، پەیوەندی بە هەندێک ئاستەنگی هونەری و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراقەوە هەیە کە دەستکراوە بە جێبەجێکردنیان.
ماوەی چەند ڕۆژێکە ئۆرگانەکانی وەزارەتی دارایی تایبەت بەو کارە بێ پشوو بەردەوامن لە ئامادەکردنی لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان تا بە زووترین کات بگاتە وەزارەتی دارایی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.