Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:22

شەڕ و پێكدادانە عەشایرییەكەی پارێزگەی زیقاڕ چی بەسەر هاتەوە؟

کوردستان TV
100%

لە دوو رۆژی رابردوودا شەڕ و پێكدادانی قورس لەنێوان دوو عەشیرەت لە شارۆچكەی ساڵحییە لە سنووری پارێزگەی زیقاڕ دروست بووە بەهۆیەوە وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی بە هێزە ئەمنییەكان كردووە ئەوپەڕی هێزیان بەكاربهێنن بۆ وەستاندنی شەڕ و ئاڵۆزییەكان.

ئەمڕۆ دووشەم بە فەرمانی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق هێزێكی زۆری پۆلیس و ئەمنی گەیشتوونەتە شارۆچكەی ساڵحییە و بەهۆیەوە بارودۆخەكە لە شارۆچكەكە تاڕادەیەك هێور بووەتەوە.

وەزیری ناوخۆ فەرمانی بە پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان كردووە هەموو هێزێك بەكاربهێنن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە.

هەروەها فەرمانی كردووە هەموو ئەو كەسانە دەستگیر بكەن كە دەستیان لە دروستبوونی شەڕ و پێكدادانەكان هەبووە و دەستیش بەسەر تەواوی ئەو چەكانەدا بگرن كە لە شارۆچكەكەدا بوونیان هەیە.

عەبدولئەمیر شەمەری داواشی لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان كردووە ئەگەر پێویستی كرد ئەوپەڕی هێزیان بەكاربهێنن بۆ وەستاندنی شەڕ و رێگری لە رووبەڕووبوونەوە.

لە رۆژی شەممەی رابردووەوە شەڕ و پێكدادان لەنێوان پیاو و گەنجانی هەردوو عەشیرەتی ئەلعومەر و ئەلرومەید لە شارۆچكەی ساڵحییە لە پارێزگەی زیقاڕ دروستبووە، شەڕەكە شەوی رابردوو گەیشتە لووتكە، لە كاتی هەوڵی نێوەندگیریشدا بەڕێوەبەری هەواڵگری لە پارێزگای زیقاڕ چەند گولـلەیەكی بەركەوت و كوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان شەڕی نێوان دوو عەشیرەتەكە لەسەر كێشەیەكی كۆنی زەویوزار بووە، هەرچەندە پێشتر سوڵحیان كردووە، بەڵام رۆژی شەممە كێشەكە سەری هەڵداوەتەوە و چەكی قورس و مامناوەندیان لەبەرامبەر یەكتر بەكارهێناوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.