Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 23:38

سلێمانی... دوو کەس بە بارێک دەرمانی قاچاغەوە دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بە بارێک دەرمانی قاچاغەوە لە سەیدسادق ڕاگەیاندرا.

ئەمڕۆ دووشەم 4ی3ی2024، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بڵاویكرده‌وه‌، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر بارێك دەرمانی قاچاغدا.

 پۆلیس رایگه‌یاندووه‌،  دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق كە بارێك دەرمان هێنراوەتە سنووری قەزاكە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو بارە دەرمانەدا كە بەقاچاخ هێنرابووە هەرێمی كوردستان .

 له‌ كۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئێستا م، ع، ح لەدایكبووی 1995 و س، ج، ع لەدایكبووی 1984 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 50ی دەرمانخانەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.