Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 15:31

لە ئەنجامی شەڕی دوو عەشیرەت ئەفسەرێكی باڵا كوژرا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو یەكشەم لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو عەشیرەتدا لە سنووری پارێزگەی زیقاڕ، ئەفسەرێكی باڵای عێراق كوژراوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە: ئەمشەو شەڕ و پێكدادانی توند بە بەكارهێنانی چەكی قورس و مامناوەند لەنێوان دوو عەشیرەتدا لە شارۆچكەی ئیسلاح لە پارێزگەی زیقاڕ دروستبووە.

گرژی و ئاڵۆزی نێوان دوو عەشیرەتەكە لە شەوی ڕابردووەوە دروستبووە و ئەمشەویش كار گەیشتۆتە بەكارهێنانی چەك لەنێوانیاندا.

بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكەش، هێزێكی زۆری ئەمنی و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی شەڕ و ئاڵۆزییەكە.

لە كاتی هەوڵی نێوەندگیری و ڕاوەستانی شەڕەكەدا، گولـلەیەك بەر عەمید عەزیز بەڕێوەبەری هەواڵگری پارێزگای زیقاڕ كەتووە و كوژراوە.

هەردوو عەشیرەتەكە پێشتر كێشە لەنێوانیاندا هەبووە و سوڵحیان كردووە، بەڵام لە شەوی ڕابردووەوە كێشەكە سەری هەڵداوەتەوە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، شەڕ و رووبەڕووبوونەوەكان لەنێوان هەردوولا بەردەوامیان هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.