Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 15:35

ڤیدیۆ: هەوڵی سوتاندنی ماڵەكەی دەدەن و تیزاب بە ئۆتۆمبێلەكەی دادەكەن

کوردستان TV
100%

پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ یەكشەم دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند كە بەهۆی كێشەیەكەوە لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵی سوتاندنی ماڵی كەسێكیان داوە و تیزابیان بە ئۆتۆمبێلەكەی داكردووە و چەند هەڕەشەیەكی تریشیان لێ كردووە.

عەقید عەلی جەمال لە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەران لە شارۆچكەی کەلار سکاڵای هێنایە لای پۆلیس کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە ماتۆڕسکیل و دەموچاوی داپۆشراوەوە، هەوڵی سوتاندنی ماڵەکەی دراوە و تیزاب بە ئۆتۆمبێلەکەی داکراوە.

راشیگەیاند: تۆمەتبارەكان هەروەها نامەی هەڕەشەئامێز و فیشەکیان خستۆتە ماڵی برای سکاڵاکارەكە لە گەڕەکی شەهیدانی شارۆچكەی کەلار.

هەروەها ڕایگەیاند: دەستبەجێ بنکەی پۆلیسی کەلار بە هاوکاری بەشی کامیراوانی بەشی پۆلیسی کەلار، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیان 3 تۆمەتبار کە بکەری سەرجەم تاوانەکان بوون دەستگیر بكەن.

عەقید عەلی ئاماژەی بە ناوی تۆمەتبارەكانیش دا كە بریتین لە (ا. ع . ح) لەدایکبووی 1991، (ش. ح. چ) لەدایکبووی 2001، (ا. ح. م) لەدایکبووی 2005.

جەختیشی كردەوە كە هەرسێ تۆمەتبارەكە دانیان بە تاوانەکەیان داناوە.

سەبارەت بە هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكانیش، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان گوتی: پێشتر کێشەی زەویوزار لەنێوانیان توانلێكراو و تۆمەتبارەكاندا هەبووە و بەو هۆیەوە ئەو تاوانانە ئەنجامدراون.

گوتیشی كە بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەکانی (345 و 430 و 477) لە یاسای سزادانی عێراقی، هەرسێ تۆمەتبارەكان بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

ڤیدیۆ: ساتی ئەنجامدانی تاوانەكان لە كامێراكانی چاودێرییەوە:

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.