Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:26

نەتەوەیەكگرتووەكان پێشوازی لە دیاریكردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

جێگری نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق پێشوازی لە بڕیارەكەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ دیاریكردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

كلاودیۆ كۆردۆن جێگری نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "پێشوازی لە بڕیاری وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 10/6/2024 دەكەین".

راشیگەیاند "ئاواتەخوازین چیدیكە ئاستەنگ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دروست نەكرێت".

كلاودیۆ كۆردۆن جەختیشی كردەوە كە هەر كاتێك داوایان لێ بكرێ، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان ئامادەیە بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری و پشتگیری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەم فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان واژۆ كرد.

بەگوێرەی فەرمانە هەرێمییەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 10ی 6ی 2024 دیاریكراوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی لە فەرمانەكەدا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی پابەند كرد بە ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.